کوردستانی
پارتی وەڵامی پەکەکە دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دەداتەوە لەبارەی باسکردنی رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئەو حزبە، رایدەگەیەنێت پەکەکە لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا نەیتوانی وەکو ھێزێکی نەتەوەیی درێژە بە خەباتی سیاسی و ئازادیخوانە بدات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کۆمیتەی بەرێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە (42) چل و دووەمەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا و، ھەروەھا (زۆزان چەولیک) لە ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە ھەڵچونێکی زۆرەوە، دوور لە لۆژیک و واقیعبینی باس لە پرس گەلێکی پەیوەند بە ھەرێمی کوردستان، رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەن، تایبەت لە شیکردنەوەی رووداو و هەروەها ئیستفزاز و شەڕپێفرۆشتنەکانی پەکەکە بە ھەرێمی کوردستان، وەک ھەمیشە کەوتوونەتە ناو ھەڵەی مێژوویی و سیاسی و تەنانەت ھەڵەی چاندیشەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "زۆر بە پوختی، کورت و رەوان دەمانەوێت بڵێین، پەکەکە و ھەموو ئەو تایتڵ و ناوانەی تر، کە دەچنەوە سەر پەکەکە، دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە خەڵکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان لە ماھیەت و ھەقیقەتی پەکەکە تێگەیشتوون و دەزانن، بۆچی و بە چ مەرامێک، ئەو مەرامەی کە خزمەت بە ناحەزانی گەل دەکات، پەکەکە گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خەباتی لە باکووری کوردستان جێھێشتووە و ھاتۆتە باشووری کوردستان و گێچەڵ و شەڕ بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە فەرمییەکانی دەفرۆشێت".
ئەوەش هاتووە "راستییەکی دیرۆکی ھەیە، کە پێویستە باسی بکەین، راستییەکەیش ئەوەیە، کە پەکەکە لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا نەیتوانی وەکو ھێزێکی نەتەوەیی درێژە بە خەباتی سیاسی و ئازادیخوانە بدات و لە گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خۆیدا نەخشی ھەبێت، نەخشێک، کە لەسەر کۆڵەگە دیموکراسی و مۆدێرنەکانی ژیانی سیاسیی ھاوچەرخ نەخشێندرا بێت، تا سەرنجی دونیای نوێ بە لای خۆیدا ڕابکێشێت و دۆست و پشتیوان بۆ دۆزی ڕەوای گەل کۆبکاتەوە، کەچی پەکەکە نەک ھەر نەیویست ئەو رۆڵ و نەخشە ببینێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە ڕۆڵێکی نێگەتیڤی ئەوتۆی گێڕا، کە باسکردنی زۆری دەوێت و لێرە تەنیا ئاماژە بۆ ئەو ڕۆڵە نێگەتیڤە دەدەین، کە بریتیە لە شەڕفرۆشتن بە خەڵکی کوردستان و دژایەتیکردنی پەرلەمان و حکومەتی بە دیموکراسیی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان، کە ھەر لە ڕۆژی دامەزراندییەوە و، لەو کاتەی کە گەلی کوردستان ھێشتا ھەر لە نێو کەشی سەرھەڵدان و ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی (1991) دابوو و تا ئێستایش هەر بەردەوامە !..".
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو "پەکەکە لە دوای سەرپێکەوتنی تا ئێستا ھیچ کاتێک ئامانجی پرسی کورد نەبووە، ئەگەر لە شوێنێکیش پرسی کوردی خستبێتە ناو رستەوە، ئەوا ھەر بۆ سەرگەرمکرن و جوانکردنی پەرەگرافە سیاسی و میدییاییەکانی بووە و ھیچیتر ، ئەگینا پەکەکە تەنھا یەک ئارمانجی ھەبووە، ئەویش سەپاندنی ھەژموونی خۆی لەسەر تەواوی بزاڤی کورد، ھەژمونێک دوور لە دیموکراسی و شەرعیەتی یاسایی و، دوور لە چەمکەکانی ژیانی مۆدێرنی سیاسیی ھاوچەرخ".
باس لەوەشکراوە "پەکەکە لەناو خۆیدا، ھەروەھا لەنێو پارتە کوردییەکانیشدا، تەنھا ڕۆڵی لێدانە لە کەسایەتییە نەتەوەییەکان، لێدان تا ڕادەی ناوزڕاندن، پاکتاوکردن و تیرۆرکردنیان و، ئەوانەی ئاگایان لە مێژوو و فاکت و زانیارییەکانە باش ئەو ھەقیقەتە تاڵە دەزانن !..".
پارتی راشیگەیاندووە "پەکەکە، کە گۆڕەپانی راستەقینەی خەباتی جێھێشتبێت، کە دوور بێت لە پرەنسیبەکانی کاری دیموکراسی، کە شەڕی خەڵک و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکات و ، نەتەوە و خاک و زمان و ئاڵای کوردستان خەمی ئەو نەبێت، ھەموو ئەمانە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن، کە پەکەکە کەوتۆتە خزمەت ئەجێندا ھەرێمییەکان و بە خراپترین شێوە لەلایەن ھێزە ھەرێمییەکانەوە بەکار دەھێنرێت، هەروەها سیاسەتی پەکەکە سیاسەتێکی نانەتەوەییە، پەکەکە چەندین جار بۆتە ھۆی شەڕ و خوێنڕشتنی کورد و زیانی مەزنی لە دۆزی ڕەوای کورد داوە، سووربوونیشی لەسەر ھەمان سیاسەتی نانەتەوەیی، بۆ گشت دڵسۆزان و دیموکراتخوازان بۆتە جێی پرسیار و گومان، پرسیار و گومانێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ پەکەکە لاوازتر دەکات !.. لاوازبوونێک کە تادێت پەکەکە زیاتر دەخاتە باوەشی ناحەزانی کورد و کوردستان و، ئەوانیش کاری سەیری پێ دەکەن، کارگەلێک کە لە ھیچ لۆژیکێکدا جێگەی نابێتەوە، لەوانە: ڕفاندنی منداڵ، تێکدانی پرد، خراپکردنی گوند و ئەزیەتدانی جوتیار و وەرزێر و سوتاندنی ڕەز و باخەکانیان و، تا دەگاتە وەستانەوە بە ڕووی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە دەسکەوتی خوێنی ئاڵی شەھیدان و خەباتی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان و ڕەنجی لەبن نەھاتووی گەلی کوردستانە".
لە کۆتایشدا هاتووە "دوای دروستبوونی قەوارەی شەرعی ھەرێمی کوردستان، پەکەکە سیاسەتی دژە پارتی و بارزانی گرتەبەر و جێبەجێکرنی گشت پیلان و سیاسەتەکانی لەو بوارەدا گرتۆتە ئەستۆ، چوار جەولەی شەڕی پەکەکە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵانی نەوەدەکان بەسن و بەڵگەن بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە حاشاھەڵنەگرەی، کە پەکەکە ئامادەکاریی بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕێکی تازە دەکات، شەڕێک کە بەر لە ھەر لایەنێک خۆی زەرەری لێ دەکات و باجەکەی دەدات!..".
س.س