کوردستانی
پەنابەریکی کورد لە وڵاتی یۆنان دەکوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرای کردووە پەنابەرێکی کورد لە رووداوێکدا لە وڵاتی یۆنان کوژراوە، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو پەنابەرە خەڵکی رانیەوە و تەمەنی 30 ساڵە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند "پاش ئەوەی لەلایەن خێزانی (یونس علاء الدین ئەحمەد) هەواڵی وونبوونیمان پێگەیشت لە ( 15 / 8/ 2020) بەداخەوە پاش بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە دەرکەوت کە ناوبراو بە ڕووداوێکی دڵتەزێن لە شاری ساڵۆنیک وڵاتی یۆنان کوژراوە".

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "یونس خەڵکی رانیەیە و تەمەنی 30 ساڵە بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا".
س.س
س.س