کوردستانی
لەبارەی ئەوەی ئەمساڵی خوێندن بکرێتە ساڵی نەکەوتن بۆ خوێندکاران روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات تایبەت بەوەی ئەمساڵی خوێندن بە ساڵی نەکەوتن بۆ خوێندکارانی هەرێم هەژمار بکرێت، ێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت هێشتا زووە بۆ ئەو بڕیارە.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی رابردوو ئێمە سەردانی لیژنەی پەروەردەمان کرد لە پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵێک گلەی و داواکاریمان هەبوو پێمان گەیاندن، چونکە نە وەزارەتی پەروەردە و نە سەرۆکایەتیی وەزیرانی هەرێم گوێیان لە راوبۆچوونی کەسانی شارەزا و بەڕێوەبەری خوێندنگەکان و یەکێتیی مامۆستایان نەگرت لەبارە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین".
ئاماژەی بەوەشکرد "شێوازی خوێندنی ئۆنلاین شێوازێکی سەرکەوتوو نییە، ئەگەر بە تەنیا ئۆنلاین بێت، دەبێت تێکەڵ بێت باشە واتە لەناو پۆل و ئەلیکترۆنی بێت".
لەبارەی ئەوەی ئەمساڵی خوێندن بکرێتە ساڵی نەکەوتن وتی "هێشتا زوو بۆ ئەو بڕیارە، چونکە خوێندکار حەز دەکات ساڵەکەی بخوێنێت نەک بفەوتێت، هەروەها ئەم بڕیارە بۆ خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی باشە واتە ئەمساڵ ئەگەر نەشخوێنن ساڵی داهاتوو بە دوو ساڵە هەژمار نەکرێت".
عەتا ئەحمەد روونکردنەوەی زیاتری لەبارەی بڕیاری نەکەوتنەوە دا و ئەوەی خستەڕوو "کاتێک باس لەوە دەکرێت کە ئەمساڵ بە نەکەوتن هەژمار دەکرێت مەبەست لەوە نییە کە خوێندن نەمێنێت، بەڵکو خوێندن دەبێت، بەڵام هەر خوێندکارێک نەیویست بخوێنێت یان دەرنەچێت ئەوا ئەمساڵی بە ساڵی نەکەوتن بۆ هەژمار دەکرێت و نابێتە دوو ساڵە بۆ ساڵی داهاتوو".
ناوبراو وتیشی "کاتێک هەر بڕیارێک دەدرێت دەبێت سەرەتا مووچەی مامۆستایان دابینبکرێت، چونکە بەبێ دابینکردنی مووچە هیچ بڕیارێک جێبەجێ ناکرێت، هەروەها پێمان باشە سیستەمی خوێندن بەشێوەی تێکەڵاوبێت".
س.س