کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنهى وزه و سامانە سروشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، مانگانە بە راپۆرت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی و كۆی داهات و خەرجی كۆمپانیاكان بدرێتە لیژنەكەیان.

لیژنەکە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویانکردەوە "دوای کۆبوونەوەی لیژنەکەیان، لە نوسراوێکدا داوایان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە، لەكۆتایی هەموو مانگێكدا بەڕاپۆرت داهاتی نەوتیان بداتێ".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەسەر ئەو زیانانەی بەر دارایی گشتی كەوتووە بەهۆی تەقاندنەوەی بۆریی نەوتەی هەرێمەوە، داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کراوە وەڵامی لیژنەكە بدرێتەوە".
لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە "لیژنەكەمان نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی كارەبا كردووە بۆ زانینی وردەكاریی بڕی ئەو کارەبایەی كە بەهۆی زیادەڕۆییەوە بە هەدەردەچێت".
س.س
س.س