عیراقی
مژدەیەک بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرای کرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی 2021 دەنێرن، ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستا حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەن کە لە نێوانیاندا کراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تاوەکو ئێستا حکومەت و هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەکەن کە بۆ قۆناغێک لەنێوانیاندا کراوە و ماوەکەی سێ مانگە، سەبارەت بە دابینکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەشی نەوتی و رادەستکردنی 50٪ داهاتی گومرگەکان".
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت تاوەکو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 پەسەند دەکرێت".
س.س