کوردستانی
منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لە رێگەی کۆچدا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان لەلایەن پۆلیسی سەر سنووری یۆنان دۆزراوەتەوە لە نزیک دورگەی سامۆس، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو بەلەمەی منداڵەکەی تیادا بووە تێکشکاوە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاندووە "تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان لەلایەن پۆلیسی سەر سنووری یۆنان دۆزرایەوە لە نزیک دورگەی سامۆس، هەروەها ژنێک لەگەڵ 10 کۆچبەری دیکە دۆزرانەوە لە هەمان شوێن, هاوکات 6 کۆچبەری دیکەش لەو ناوچەیەدا دۆزرانەوە پاش ئەوەی بەلەمەکەیان تێکشکابوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەلەمەکە کە لە تورکیاوە بەڕێکەوتبوو 24 سەرنشینی تێدا بووە، وە هەتا ئێستا جەستەی منداڵە شەش ساڵەکە و 11 rزگاربووی دیکە لەو ناوچەیەدا دۆزراوەتەوە, هەروەها شەش کەسەکەی دیکەش کە کۆچبەرن لە خۆرهەڵاتی دوورگەکەدا دۆزرانەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هێشتا شەش کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن".
س.س