کوردستانی

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە بڕى ملیارێک و 694 ملیۆن دینار پرۆژەیەکى کارەباى گەڕۆک (مۆبایل) 132/11 کەى ڤی بەتواناى 25 ئێم ڤی ئەى لە قەزای چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "پرۆژەکە لەسەر بودجەى 8% ى داهاتى کارەبا و بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بودجەى پێویستى بۆ تەرخانکراوە, ماوەى جێبەجێکردنى پرۆژەکە (400) رۆژە و بەتەواو بوونى پرۆژەکە بەشێکى زۆر لە کێشەکانى بارزۆرى فیدەرەکان و نزمى فۆڵتیە و سەرەمحاویلە و فیدەر لە قەزاى چەمچەماڵ و ناحیەى شۆڕش، لە وەرزى سەرمادا چارەسەر دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەمەبەستى سەرکەوتنى پرۆژەکە و تەواوبوونى لەماوەى دیارىکراوى پرۆەکەدا بە ناوى ئیدارەى چەمچەماڵەوە بەڵێنى پشتگیرى و هاوکارى و چارەسەرکردنى گرفتەکانى دراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan