کوردستانی

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێریش رایدەگەیەنێت دابەزینی نرخی زێڕ سوودی بۆ زەڕەنگەران هەیە، ئاماژەوە بەوەشدەکات ئەگەری دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ هەیە.

هەندرێن عەبدولڕەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیا راگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نرخی یەک ئۆنسی  زێر لە بازاڕەکاندا دابەزی بۆ 1868 دۆلاری ئەمەریکی، هەروەها ئەگەری دابەزینی زیاتری زێڕ هەیە و ئەمەش شتێکی ئاساییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری ئەم دابەزینە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ چارەسەری کۆرۆنا و هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، هەروەها کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت وەبەرهێنەران بەرهەم هێنان دەکەن و هاوڵاتییان سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆژەکان دەبن و خواست لەسەر کڕینی زێڕ کەم دەکاتەوە".

هەندرێن عەبدولڕەحمان باسی لەوەشکرد "بەرزبوونەوەی نرخی زێر زیان بە زەڕەنگەران دەگەیەنێت نەک دابەزینی زێڕ، چونکە کاتێک نرخی زێڕ دابەزێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە، بەمەش هەم هاوڵاتی و هەم بازرگانان قازانج دەکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan