کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دابەشکردنی هاوکاریی بۆ کەسوکاری شەهیدان هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دابەشکردنی هاوکاریی بۆ کەسوکاری شەهیدان هاتە دەنگ
مەودا میدیا - کاروان نوری

نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لەسەر دابەشکردنی هاوکاری بەسەر کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشدا هاتە دەنگ و دەڵێت "هەڵە تێگەیشتن بووە".

نوسینگەی رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "رۆژی دووشەممەی داهاتوو قەرەبووی ئەو خێزانانە دەکرێتەوە، کە لە شاری هەولێر هەندێک هاوکاریان بەسەردا دابەش کرابوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەگەڵ سەرجەم کەسوکاری ئەو شەهیدانەدا کۆدەبینەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەویان دەکەینەوە، کێشەکە هەڵەتێگەیشتن بووە"، ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەی هەولێر، بەناوی دابەشکردنی هاوکارییەوە نەعل و دایبی منداڵان  و جلی کۆن بەسەر کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشدا دابەشکرا.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan