عیراقی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە دەنگدان لە پرۆژە یاسای قەرز بەڕێوەچوو تاوەکو کەمێک پێش ئێستاش کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان لەسەر پرۆژە یاساکە بۆ کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 12:00ی شەو دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە دەنگدان لە پرۆژە یاسای قەرز بۆ کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو دواخرا، بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان لەسەر پرۆژە یاساکە.
پێشتر ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "نوێنەرانی کورد هاتووینەتە دەرەوە ناماونەوێت ژمارەی یاسایی هەبێت بۆ دەنگدان لەسەر ئەو خاڵانەی کە ئێمە نامانەوێت، هەروەها لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بگەیەنە رێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکانی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە خاڵەکانی پرۆژە یاساکە داوای ئەوە دەکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 380 بەرمیل نەوت بنێرێت بۆ بەغدا لە بەرانبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، ئەمەش داوایەکی گونجاو نییە، چونکە رۆژانە ئەو بڕە نەوتە بەرهەم نایەت".
س.س