ئابووری

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 43 دۆلار و 87 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 41 دۆلار و 61 سەنت دەفرۆشرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی %10 و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی %13 بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan