عیراقی
سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی لە شاری موسڵ راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ فەوجی سواتی سەر بە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا شیفا نیعمەت کە ناسراوە بە (ئەبوعەبدولباری)، بەرپرسی بەناو شەرعی و موفتی داعشیان دەستگیر کردووە لە گەڕەکی مونسوور لە شاری موسڵ".
شانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە " ئەبوعەبدولباری یەکێک بووە لە سەرکردە باڵاکانی رێکخراوی داعش، کە پێشنوێژ و وتار خوێن بووە لە چەند مزگەوتێک".
ئەوەش خراوەتەڕوو "کە ئەو سەرکردەیەی داعش هانی خەڵکی داوە بۆ کوشتنی هێزە عیراقییەکان، هەروەها فتوای تەقاندنەوەی مزگەوتنی نەبی یونسی داوە".