ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی شێلم بەترش

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی شێلم بەترش
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شێلم بەترش یەکێکە لە خواردنە زستانە کوردەوارییەکان کە تامێکی خۆشی هەیە و خەڵکی لە زستاناندا ئامادەی دەکەن و زۆرینەش بەدوای چۆنیەتی دروستکردنەکەیدا دەگەرێن، ئەمەش چۆنیەتی ئامادەکردنەکەیەتی.

کەرەستەکان

- 3 کیلۆ شێلم.

- 3 کەوچکی چێشت ترشی خڕ ترشی سماق.

- خوێ بە پێی پێویست.

- نیو و کیلۆ چەوەندەر.

- 4 دانە گێزەر.

- ئاو بەپێی پێویست.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

شێلمەکان پاک دەکەیت و دەیکەیتە ئاو و بەپێی ویستی خۆت خوێی تێدەکەیت تانیوو کاتژمێر دای دەنێیت، دواتر شێلمەکە دەیکەیت بەسوسگیەکدا، گێزەرەکان  و چەوەندەرەکان پاک دەکەیت و بەئەڵقەدەیبڕیت و دواتر دەیشۆیتەوە و وردی دەکەیت دەیانکەیتە ناو شێلمەکە، هەروەها ترشەکەش لە پەرداخێک ئاوی شلەتێندادەخوسێندرێت و دەیپاڵێورێت و دواتر دەیکەیت بەسەرشێلمەکەدا، پاشان خوێی تێدەکەیت بەپێی ویستی خۆت و توێکڵی چەوەندەرەکە لە مەنجەڵێکدا سوراحیەک ئاوی بۆ زیاددەکەیت و دەیکوڵێنیت بۆ 5خولەک، پاشان رەنگێکی زۆرجوانی هەیە کە سارد بۆوە دەی پاڵێویت و ئاوی توێکڵی چەوەندەرەکە دەکەیت بەسەر شێلمەکەدا، دواتر ئاوی دەکەیتە ناو و سەری دەنیتەوە لە سەتڵێکدا بۆ ماوەی 7 رۆژ لەشوێنێکی گەرم دای دەپۆشیت نابێت هەوا وەربگرێت، دەبێت رۆژانە تێکبدرێت و ئەو کەفە سپیەی دروستی دەکات دەربهێندرێت، دوای 7 رۆژ بە تەواوی ترش دەبێت و رەنگ دەگرێت، بەم شێوەیە شێلم بەترشەکە ئامادە دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە