تەندروستی
پێنج رێنمایی له شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌تپارێزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
پێگه‌ی Macmillan UK تایبه‌ت به پشتیوانی كردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه پێنجهۆكاری ده‌ستنیشان كردوه كه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات كه پێویسته هه‌موو كه‌س لێی به ئاگا بێت و زانیاری له‌باره‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بێت له‌وانه‌ش:
1- ره‌گه‌ز: شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده پیاوان زیاتر له خانمان تووشی ده‌بن.
2- ته‌مه‌ن: 95%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ده‌بن ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه.
3- رێجیم: ته‌نها خواردنی میوه و سه‌وزه‌كان به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی له تووشبوون به شێرپه‌نجه دوور بێت چونكه خواردنی گۆشتی قتوو و ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێكی زۆر له مادده‌ی پارێزه‌ریان تیادایه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كه‌ن.
4- جگه‌ره كێشان: ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن مه‌ترسی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زۆر زیاتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن.
5- كێشی زۆر: ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره زیاتر له كه‌سانی لاواز ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هه‌یه.