تەندروستی

بۆ تەندروستییەکی باش و ژیانێکی ئاسوودەتر ئەم کردارانە ئەنجام بدە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ تەندروستییەکی باش و ژیانێکی ئاسوودەتر ئەم کردارانە ئەنجام بدە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 پێویستە هەموومان هەمیشە ئاگامان لە تەندروستی خۆمان بێت بۆ ئەوەی زیاتر لە ژیان بمێنینەوە لەبەر ئەمەش چەند شتێکی ئاسان وا لە تۆ دەکات کە تەمەنێکی زیاتر بژیت و خاوەن تەندروستییەکی باش بیت، ئەو کردارانەش بریتین لە:

- بە باشی خەوتن بە جۆرێک شەوان زوو بخەویت و بەیانیان زوو لە خەو هەستان.

- خواردنی خۆراکی تەندروست وەک میوە و سەوزەکان و دوورکەوتنەوە لە خواردنی زیانبەخش وەک چەوریەکان.

- پاک و خاوێنی بە گشتی و بە تایبەتی شۆردنی دەستەکان کارێکی گرنگە و هەمیشە بە دوورمان دەگرێت لە هەموو جۆرە ڤایرۆس و بەکتریایەک.

- رۆژانە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو.

- شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان.

- خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامینی جۆراوجۆریان تێدایە یان خواردنی دەرمانی مەڵتی ڤیتامین.

- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان.

- رۆژانە وەرزشکردن کە پێویستە هەموو کەسێک رۆژانە نیو کاتژمێر یان زیاتر کات تەرخانبکات بۆ وەرزشکردن.

- هەمیشە لەسەرخۆبە و دووربکەوە لە سترێس.

- بیرکردنەوە بەراستی و دروستی لە هەموو شتێکی ژیانت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد