عیراقی
زانیاری نوێ لەبارەی کاتی هاتنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت لە دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا حکومەتی عیراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئاماژە بەوەشدەکات شاندی هەرێم لە زووترین کاتدا سەردانی بەغدا دەکات.
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو مانگێک دوای ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق تەواو دەبێت، دواتر دەست بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا حکومەتی عیراق دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە و دوای تەواوبوونی بڕی پارەی دیارکراوی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەنێرێت کە بڕەکەی 320 ملیار دینارە، هەروەها پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق تەواوبێت و بەغدا پارەکە بنێرێت".
لەبارەی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا فارس عیسا رایگەیاند "شاندی هەرێم لە زووترین کاتدا سەردانی بەغدا دەکات، هەروەها سبەینێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانە لەسەر ئەو پرسە و گفتوگۆکانی نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەگەڵ وەزیرانی بەغدا بەردەوامی هەیە لەسەر ئەو پرسە".
س.س