کوردستانی
پێشنیازێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێشنیازێکی نوێی پێشکەشکردووە بە لایەنە سیاسییەکانی عیراق لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا لە ئەنجومەنی نوێنەران واژۆ بۆ ئەو پرسە کۆدەکرێتەوە.
سروە عەبدولواحید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیازێکی نوێم پێشکەشکردووە بە لایەنە سیاسییەکانی عیراق کە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی نوێنەران واژۆ کۆدەکرێتەوە لەبارەی ئەوەی تاوەکو ئەم کێشانە چارەسەر دەبن، بۆ ئەوەی مووچەی هاوڵاتییان دوانەکەوێت حکومەتی عیراق راستەوخۆ لە رێگەی بانکەکانی خۆیە مووچەی هەرێمی کوردستان بدات".
ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر واژۆی پێویست کۆبکرێتەوە دەتوانرێت ئەو پێشنیازە بخرێتە ناو یاسای قەرزەوە و فەرمانبەرانی هەرێم لەو پێشنیازە سوودمەندبن".
ناوبراو باسی لەوەشکرد "هیچ گفتوگۆیەکم لەگەڵ نوێنەرانی کورد نەکردووە لە بەغدا، لەبەرئەوەی لایەنە عەرەبییەکان یاسای قەرزیان بەبێ کورد پەسەند کرد، بۆیە هەوڵمداوە ئەوان لەو بڕیارە پاشگەزبنەوە، بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم زیانیان بەرنەکەوێت".
س.س