جیهانی
خامنەیی دوای 8 ساڵ دووبارە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سعید
دەزگاكانی راگەیاندنی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویانكردەوە سبەی هەینی 17ی مانگ، رێبەری ئێران، عەلی خامنەیی دوای هەشت ساڵ جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ سەر مینبەری مزگەوت لە تاران.
شایەنی باسە ئەمە دوای ئەوە دێت كە حكومەتی تاران روبەڕوی فشارێكی زۆری ناوخۆیی و دەرەكی بوەتەوە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن هێرشی ئاسمانی ئەمریكاوە لە 3ی ئەم مانگە و خستنە خوارەوەی فرۆكە ئۆكرانیەكە لەلایەن سوپای پاسداران بە مووشەكی نزیك مەودا كە بوە هۆی كوژرانی 176 سەرنشین.
بەپێی دەزگاكانی راگەیاندنی ئێرانی دووبارە گەڕانەوەی خامنەيی لەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا بۆ گەیاندنی پەیامە دووبارەكانی رژێمی ئیسلامییە بۆ شوێنكەوتوانی و راگەیاندنەكانی سەربە رژێم.
شایەنی باسە وتاری هەینی مزگەوتەكان لە سەرجەم شارەكانی ئێران لە ژێر چاودێری نوسینگەی ناوەندی خامنەیی دەبێت كە ناسراوە بە "ئەنجومەنی ریكخستنی وتاری هەینی".
جێگەی ئاماژەیە كۆتا جار خامنەیی وتاری هەینی خوێندەوە ساڵی 2012 بوو كە وەڵامی پەیامێكی سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆبامای دایەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی یەكێك لەو پیشنیازانەی كە خرابویە بەردەم ئێران سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتوۆمی ئیرانی. لەوكاتەدا خامنەیی بە هەڵگیرسانی جەنگ هەڕەشەیكرد و تیایدا ئاماژەی بە دەیان زەرەر كرد بۆ ئەمریكا.
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە سەبارەت بە وتاری سبەینێی هەینی خامنەیی كە باس لە چی دەكات و بۆ چی مەبەستێك وتار دەدات، بەڵام واپیشبینی دەكرێت وەڵامێك بێت بۆ خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی هاوڵاتیان و خوێندكارانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پێداویستیەكانی رۆژانەیان و وتنەوەی دروشمی لاچوونی رێبەر و رژێمەكەی و داواكردنی دەنگدان بۆ گۆرینی رژێم .