عیراقی

کاتى گەیشتنی ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ عیراق ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتى گەیشتنی ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ عیراق ئاشکرا کرا
 مەودا میدیا - کاروان نوری

نوێنەرى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە عیراق ئاشکرایکردووە، تا مانگى شەشى ساڵى داهاتوو ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عیراق بەردەست نابێت.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەرى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە عیراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو ڤاکسینانەى گەیشتونەتە قۆناغێکى پێشکەوتوو 10 ڤاکسینن، لە قۆناغى تاقیکردنەوەن لەسەر مرۆڤ، ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەر 90% کاریگەرە و ئەوەى کۆمپانیاى مۆدێرنا 90.4% ئەوەش رێژەیەکى باشە".

نوێنەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکان، دەست دەکرێت بە قۆناغى بەرهەمهێنان"، نوێنەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکراشى کردووە "تا مانگى شەشى ساڵى داهاتوو ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عیراق بەردەست نابێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان