جیهانی
ئەمریکا هەواڵێک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سوپای ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هیچ سەربازێکی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار گیانی لەدەستدابێت.
ماڵپەڕی هەواڵی CNNی لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی هێزەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە کە رایگەیاندووە "لەکاتی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد 11 سەرباز تووشی شەڵەقانی مێشک بوون، لە ئێستادا لە دەرەوەی عیراق چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی هیچ سەربازێک گیانی لەدەست نەداوە و سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لە گیان لەدەستدانی سەربازی ئەمریکی دەکەن لەو هێرشەدا".