کوردستانی
ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەفر بارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەفر بارین هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە و لەهەندێک ناوچەی پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە هەولێر و دهۆک ئێواری سبەینێ شەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بەڵام کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سلێمانی و کەرکوک بەردەوامی دەبێت.
ک.ن