تەندروستی

ڤایرۆسی سارس چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسی سارس چییە؟
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە کۆتایی ساڵی 2002، ڤایرۆسی سارس لەچین سەریهەڵدا. شارەزایان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی باوەڕیان وابوو کە ئەم جۆرە ڤایرۆسە لە جۆرە ئاژەڵێکەوە (کە تا ئێستا نەسەلمێنراوە چ ئاژەڵێکە) پێشبینیکراوە لە شەمشەمەکوێرەوە گوێزرابێتەوە بۆجۆرێکی پشیلە و لەوێوە یەکەم حاڵەتی تووشبوون  لە هەرێمی گوانگدۆنی باشوری چین تۆمارکرا.

لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2003 سارس زیاتر لە 26 وڵاتدا بڵاوبووەوە و 8098 کەس تووشبوون و 774 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردن. هەرچەندە ڤایرۆسی سارس و کۆرۆنا هەندێ خاڵی لێکچوونیان هەیە، بەڵام هەمان دەرئەنجام و کاریگەرییان نییە، ئەمە سەرەڕای بەرزی رێژەی مردن لە سارسدا کە %9.6 بوو، بە بەراورد بە رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا کە بریتییە لە %1.4.

لەگەڵ ئەوەشدا، سارس نەبووە هۆکار و نەگەشیتە هەمان ئاستی تێکدان و قڕکردن وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا، جیهانی کەرەنتینە نەکرد، چونکە بە ئاسانی ناگوازرێتەوە. ڤایرۆسەکە لە مەودایەکی زۆر کورتر و بەر تەسکتردا بڵاودەبێتەوە و هۆکاری بڵاوبونەوەی سنوردارە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان