جیهانی
ئەمڕۆ خامنەیی وتاری هەینی پێشکەش دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە دوای هەشت ساڵەوە عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تاران وتاری هەینی پێشکەش بکات.
بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی BBCی بڕیارە ئەمڕۆ هەینی عەلی خامنەیی لە شاری تاران پایتەختی ئێران بۆ یەکەمجار لە دوای هەشت ساڵەوە وتاری هەینی پێشکەش بکات.
چاوەڕوان دەکرێت خامنەیی لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا تیشک بخاتە سەر ئەو بارودۆخەی کە لە ئێستادا ئێرانی پێدا تێپەڕ دەبێت بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە.
شایەنی باسە خەڵکی تاران لە ئێستادا بە جۆشوخرۆشێکی زۆرەوە روو لە نوێژی هەینی دەکەن بەمەبەستی گوێگرتن لە وتارەکەی خامنەیی.