جیهانی

عەلی خامنەیی: ئەمریکا بەشێوەیەکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی تیرۆر کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی خامنەیی: ئەمریکا بەشێوەیەکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی تیرۆر کرد
مەودا میدیا-

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەدوای هەشت ساڵ لە شاری تاران وتاری هەینی پێشکەش کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە نوێژی هەینی ئامادەبوون بەمەبەستی گوێگرتن لە وتارەکەی خامنەیی.

عەلی خامنەیی لە وتارەکەیدا سەبارەت بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودس رایگەیاند "قاسم سولەیمانی بەهێزترین فەرماندە بوو لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، کە ئەمریکا بەشێوەیەکی ترسنۆکانە تیرۆری کرد، چونکە ئەمریکا نەیتوانی رووبەڕووی هێرشەکانی سولەیمانی بێتەوە".

خامنەیی وتیشی "بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەمریکا سوپای ئێران شکۆی ئەمریکای شکاند، هەروەها ئەو رۆژەی بە هێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا رۆژی خودا بوو".

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران  ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمریکا دەیەوێت لە پڕ چەکردنی وڵاتانەوە ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسیەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر شوێنێک پێویستی بە هاوکاری سوپای قودس بێت بێ دوو دڵی لەوێ دەبین".

سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە خامنەیی وتی "ئێمە دڵمان بە قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەسوتێت، چونکە رووداوێکی خامناک بوو".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان