کوردستانی

"جموجوڵە بازرگانییەکان بەراورد بە پێشتر زیادیکردووە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"جموجوڵە بازرگانییەکان بەراورد بە پێشتر زیادیکردووە"
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕیوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی جموجوڵە بازرگانییەکان، بەراورد بە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرایکردووە، رەنگە نەتوانن بڵێن ئاسایی بووەتەوە، بەڵام بەراورد بە پێشتر زۆرباش زیادیکردووە.

شەوکەت محەمەد، بەڕیوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیایی راگەیاند "لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەبارەی بازرگانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو، ئەمەش تەنها پەیووەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نەبوو، بەڵکو لە هەموو جیهان جمجوڵە بازرگانییەکان دابەزیبوو".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا بەراورد بە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە جموجوڵە بازرگانییەکان بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، رەنگە نەتوانین بڵێن پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، بەڵام بەراورد بە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە زۆر زیادیکردووە".

سەبارەت بە ئەو بەرهەمانەی کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڕیوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد "بەشێوەیەکی سەرەکی بەشی زۆری ئەو خۆراکانەی کە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە خۆراک و بەرهەمە سەرەکییەکانی رۆژانەن کە لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەکاردەهێنرێت".

ئەمە لە کاتیکدایە، سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆری جموجوڵە بازرگانییەکانی لە جیهاندا وەستاندن و ئەمەش زەرەرە و زیانێکی زۆری بەو کۆمپانیایانە گەیاند کە کاری گواستنەوەی بەرهەمەکانیان دەکرد، بەڵام لە ئێستادا و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڤایرۆسەکەدا جمووجوڵەکان دەستیان پێکردووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan