گێتی

دوو کورد جیهان لە کۆرۆنا رزگار دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کورد جیهان لە کۆرۆنا رزگار دەکەن
مەودا میدیا-

ژن و مێردێکی کورد کە پلەی زانستییان پڕۆفیسۆرە هاوکارن لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەڵمانیا کە ڤاکسینێکی کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە و زانراوە ئەو ژن و مێردە هەردووکیان کوردی عەلەوین.

ئۆزلەم تورەجی و ئوگوور ساهین دوو پرۆفیسۆری کۆمپانیای بایۆنتێک، ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییەی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینێکی کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە، ئەو دوو پڕۆفیسۆرە ژن و مێردن و هەردووکیان کوردی عەلەوین.

د. ئەکرەم ناسان، سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە بەرلین بە کوردستان 24ی وتووە ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێکی ئەڵمانی بەرهەمی دەهێنێت، بەهۆی ئەوەی پێویستی بە 70 پلەی ژێر سفری سیلیزییە تاوەکو خەزن بکرێت، ناتوانرێت لە کوردستان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەست بێت، چونکە ئەگەر بشنێردرێت، کەرەستەی بەردەست نییە لەو پلەی گەرمییە نزمەدا هەڵیبگرێت.

ک.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان