کوردستانی
لە ماوەی دوو رۆژدا 35 شوێن پسوڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له دوو رۆژی رابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی (35) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردووه، ئاماژە بەوەشکراوە پێویستە سەرجەم شوێنەکان پابەندی رێنماییەکان بن.
به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له دوو رۆژی رابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی (35) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردووه، ئاماژە بەوەشکراوە پێویستە سەرجەم شوێنەکان پابەندی رێنماییەکان بن.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شوێنه‌كانیاندا، له دوو رۆژی رابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی (35) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان تۆماركردووه".
وتی "له‌كاتی شكاندنی كه‌ره‌نتینه‌دا رێنمایی به سه‌رجه‌م شوێنه‌كان دراوه تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی له دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ شوێنه‌كانیان، به‌شێك له خاوه‌نه‌كانیان به‌بیانوی رێنماییان نه‌كراوه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نابن، به‌ڵام پێشتر له‌رێی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و سه‌ردانه‌كانی لیژنه‌كان سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆیه هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره تونده‌كانی یاسا ده‌كرێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی لێناكرێت جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی خۆپارێزی كه خۆی له به‌ستی ده‌مامك و به‌كارهێنانی ماده‌ی پاكژكردنه‌وه (معقم)دا بۆ كارمه‌ندان و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی هاتوچۆی شوێنه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌بینێته‌وه، چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیان و ته‌ندروستی هاوڵاتییانه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه رووبه‌ڕووی داخستن ده‌كاته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد"لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت رۆژانه له‌به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه به‌لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه‌كانی غاز و لیژنه‌ی عه‌لوه، تا دره‌نگانێكی شه‌و به لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریاكان له ئه‌رك و فه‌رماندان ژماره‌ییان (38) لیژنه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ دانراو به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی به‌دیبكه‌ن، شوێنه‌كه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه".
س.س
بیروڕا



