تەندروستی

تا ئێستا زانیووتە خواردنەوەی ئاوی گەرم ئەم سوودانەی هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا زانیووتە خواردنەوەی ئاوی گەرم ئەم سوودانەی هەیە؟
مەودا میدیا - کاروان نوری

خواردنەوەی ئاو سوودێکی زۆر دەبەخشێت بە لەش، چونکە بەرپرسە لە کردنەوەی خانەکان و پاراستنی لەش لە ژەهراوی بوون و کۆبوونەوەی چەوری و زیادبوونی کێش و پاراستنی جوانی پێست و گەنج بوونەوەی، بەڵام ئەگەر ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە گەرم بێت سوودی زۆر زیاترە لە ئاوە ساردەکە.

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم لەسەر گەدەی بەتاڵ بریتیە لەمانە:

1- ئاوی گەرم زۆر بەسوودە بۆ هەوکردن و هەڵامەت و قورگ ئێشە و کۆکە، کە بەهۆی سەرماوە تووشت دەبێت، یارمەتی ئاسانکردنی هەناسەدان دەدات.

2- خواردنەوەی ئاوی گەرم رزگارت دەکات لە کرژبوونی ماسولکەکان، هێورکردنەوەیان.

3- دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش و ئارەق کردنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چوونەدەرەوەی ژەهر لە لەشدا.

4- یارمەتی پاراستنی پێست دەدات، بریقەدار و گەشاوەی دەکات، هەمیشە بە گەنجی دەمێنێتەوە.

5- ئاوی گەرم دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی قژێکی بریقەدار و گەشاوە، بەهێزیشی دەکات.

6- خواردنەوەی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن، هاوکات بەهێزکردنی دڵ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە