تەندروستی
چوار سوودی گرنگی خواردنی پەتاتە بە توێكڵەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زۆرێك لە توێژینەوەكان كۆكن لەسەر ئەوەی خواردنی پەتاتە بە توێكڵەوە سوودی زۆری هەیە، سەرپەرشتیارانی ئەو توێژینەوانە خەڵكی هاندەدەن بۆ ئەوەی پەتاتە بە توێكڵەوە بخۆن لەبەر ئەم سوودانەی بۆیان باسكردووین:
یەكەم: ئەگەر پەتاتە بە توێكڵەوە بخۆیت، ئەوا بەشێكی زۆر لە پرۆتین، كاربۆهایدرات و ڤیتامینی جەستەت بەشێوەیەكی باش بۆ دابیندەكرێت. هەروەك پێكهاتەی توێكڵی پەتاتە ئاسنی تیادایە و ئەوەش بۆ جەستە بەسوودە.
دووەم: بەهۆی بوونی رێژەیەكی باشی ریشاڵ لە توێكڵی پەتاتەدا، ئەوا یارمەتیی كرداری باش هەرسكردن دەدات.
سێیەم: رێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ چالاكبوونی پەنكریاس.
س.س