ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی تەپولە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی تەپولە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زەڵاتەی تەپولە زەڵاتەیەکی بەتام و خۆشە و دەتوانرێت بەم شێوەیە ئاماده بکرێت لە ماڵەوە.

پێداویستییەکان

1 دەسک مەعدەنوسی وردکراو، نیو دەسک نەعنای وردکراو، 4 تەماتەی گەورەی وردکراو، یەک پیازی مامناوەندی وردکراو، 3 کەوچکی گەورە ساوەری شۆراوە، ئاوی 2 لیمۆ، 2 کەوچک سرکەی هەنار، 1/4 زەیتی زەیتون، 1/4 کەوچکی بچوک دارچینی، بەهارات و خوێ بەپێ پێویست.

چۆنیەتی ئامادەکردن 

سەرەتا ساوەرەکە لە ناو ئاوی لیمۆکە لەلایەک دایدەنێین، دواتر پیازەکە لەگەڵ بەهارات و دارچینیەکه  تێکەڵ دەکەین و لەلایەک دایدەنێین، پاشان لە قاپێکی گەورە هەموو مەعدەنوس و نەعنا و تەماتە و ساوەر و پیاز و کەرەستەکان تێکەڵی یەک دەکەین، و دواتر ئاوی لیمۆ و زەیتی زەیتون تێدەکەین، وہ دەتوانرێت بۆ جوانی هەندێک گەڵای خەس یان کەلەرم بەکاربهنرێت، بەم جۆرە زەڵاتەكه ئاماده دەبێت و دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان