عیراقی
ئەیاد عەلاوی پەیامێک ئاراستەی ئێران و ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە پەیامێک ئاراستەی ئێران و ئەمریکا دەکات و داوایان لێدەکات عیراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕ.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە لە تویتێکدا نووسیویەتی "هەریەک لە ئەمەریکا و ئێران خاکی عیراقییان بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان هەڵبژاردووە".
عەلاوی لە تویتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "دەبێت ئەو دوو وڵاتە خاکی عیراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕی نێوانیان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەسەڵاتدارانی عیراق دەبێت سەرەتا بیر لە بەرژەوەندی وڵات و گەلەکەیان بکەنەوە، پاشان سەلامەتی گەلانی ناوچەکە".