جیهانی
وەزیری دەرەوەی روسیا هەسەدە تۆمەتبار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی روسیا هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" تۆمەتبار دەکات بە ئازادکردنی چەکدارانی داعش و لە بەرانبەردا فەرماندەی گشتی هەسەدە وەڵامی وەزیری دەرەوەی روسیا دەداتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند "نزیکەی 10هەزار چەکداری داعش لە رۆژهەڵاتی فوراتن و زۆربەیشیان لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی (هەسەدە)دان".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد "شتی سەرەکی ئەوەیە کە ئێمە سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەمان لە شەڕی دژی تیرۆریزم بەدەستهێنا و مۆڵگە ماوەکانی داعش و نووسرە زیاتر لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب و رۆژهەڵاتی فوراتن، کە نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش لەوێن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە هەندێک زانیاریی هەواڵگریی مەترسیدارمان بەدەستگەیشتووە کە لە پڕۆسەی پشتڕاستکردنەوەیدان و ئاماژە بەوە دەکەن، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەرامبەر بڕێکی دیاریکراو لە پارە، ئەو چەکدارانە بەردەدەن و ئەوانیش لە ناوچەکانی دیکەی سووریا بڵاودەبنەوە".
لە بەرانبەردا مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە تویتێکدا وەڵامی لاڤرۆڤ دەداتەوە و نووسیویەتی "ئەو راپۆرتانەی بەڕێز لاڤرۆڤ باسیکردن وردنین، هاوئاهەنگییەکی نیمچە رۆژانە لەنێوان هێزەکانمان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەیە لەبارەی چارەنوسی دەستگیرکراوانی داعش".