کوردستانی
تەنها لە 9 مانگدا 14 هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردی تایبەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان، نوێترین ئاماری کۆچی گەنجانی بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە و هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بەشی زۆری کۆچی گەنجان قەیرانی داراییە.
بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردی تایبەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، تەنها لە 9 مانگی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان 14 هەزار و 500 گەنج كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات، 27 كەسیش بێ سەروشوێنن.

لەبارەی هۆكارەكانی كۆچی گەنجان لە راپۆرتەكەی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردی ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجە واییكردووە، كۆچی گەنجان لەحاڵەتەوە زیاد بكات بۆ دیاردەی كۆچی گەنجان".