کوردستانی

دوو کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەریدا بریندارکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەریدا بریندارکران
مەودا میدیا-

دوو کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران برینداربوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،دوێنێ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە یەکێک لە خاڵە سنووریەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون.

پەیامنێری هەنگاو لە شاری پاوە رایگەیاند "ئەو دوو کۆڵبەرە یەکێکیان ناوی (ئومید رەحیمی)یە و خەڵکی جوانڕۆیە، ئەوی دیکەشیان ناوی (رەزا یوسفی"یە و خەڵکی کامیارانە".

ئەو دوو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بوونە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیسکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال