کوردستانی
بەهۆی تیژڕەوییەوە سێ ئۆتۆمبێل تووشی رووداو دەبن و قوربانی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکوک بەهۆی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکابی دەبڵ بارهەڵگرێک و تەکسییەک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینی پیکابەکە گیانیان لەدەستدا.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:15 خولەک لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکوک لە نزیک دۆڵە بەکرە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکابیکی دەبل کە لە کەرکوکەوە بەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژرەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە لە شەقام دەرچوو بوو چوو بووە دیوەکی تری شەقامەکە و لەوێش کەوتە سەر رێگەی تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان کە بەرەو کەرکوک دەرۆیشت، ئەویش نەیتوانی خۆی پیانەکێشێت، بۆیە پێکدادانی رووبەروو لەنێوانیان روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەمان کاتدا تاکسییەکیش کە بەرەو کەرکوک دەڕۆیشت بۆ تووشنەبوون بە رووداو لەگەڵیان کۆنترۆلی لەدەستداوە و بەرەو هەلدێری تەنیشتی شەقامەکە رۆیشتووە، لەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە شوفێر و سەرنشینی پیکابەکە گیانیان لەدەستدا وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

س.س