کوردستانی

بارانە بەلێزمەکەی شاری سلێمانی زیانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانە بەلێزمەکەی شاری سلێمانی زیانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێواڕەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بارانی بە لێزمە لە شاری سلێمانی باری، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەک و شەقامێک، هەروەها ئاویش چووە چەندین شوێنەوە.

رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بارانە بە لێزمەکەی ئەم ئێوارەی شاری سلێمانییەوە گەڕەکەکانی سەرچنار و شەهیدانی سەرچنار و قڕگەی کۆن هەندێک شوێنی دیکە ئاویان تیادا کۆببووەوە و لافاو دروستببوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە گەڕەکی کێلە سپیش سێ ئۆتۆمبێل لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگار کران، هەروەها لە گەڕەکی قڕگە 30 وەرزشەوان کە سەرجەمیان کچ بوون ئاوچووبووە ناو هۆڵەکەیانەوە لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگارکران".

وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانمان بەردەوام و 24 کاتژمێر لە ئامادەباشیدان بۆ دروستبوونی هەر حاڵەتێکی لەناکاو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال