کوردستانی

ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە پارێزگای دهۆک ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا، ، وتەبێژی پۆلیسی دهۆکیش رایدەگەیەنێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دوای ئەوەی تەزووی کارەبا لێیدەدات پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات".

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی (سۆز عومەر)ە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال