جیهانی
ترەمپ بۆ خامنەیی: پێویستە زۆر وریا بێت لە وشەکانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە وتاری هەینی دوێنێ لە تاران کەلەلایەن عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران خوێندرایەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "پێویستە خامنەیی زۆر وریا بێت لە وشەکان".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئەوەی بە رابەری باڵای ئێران بانگ دەکرێت ئەوەی کە لەم دواییەنەدا زۆر باڵا نیە چەند قسەیەکی ناشرینی لەسەر ئەمریکا و ئەوروپا وتووە".
لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ترەمپ دەڵێت "ئێران ئابوورییەکەی وێران کراوە و خەڵکەکەی نەهامەتی دەچێژن، بۆیه خامنەیی پێویستە زۆر وریا بێت لە وشەکانی".
ئەم تویتەی ترەمپ دوای وتارەکەی عەلی خامنەیی دێت کە دوای هەشت ساڵ دوێنێ بۆ یەکەمجار خامنەیی وتاری هەینی خوێندەوە، کە لە وتارەکەیدا هێرشی توندی کردە سەر ئەمریکا.