کوردستانی

لەبارەی مووچەوە پێشنیازێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەوە پێشنیازێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مامۆستایەک لە رێگەی نوسینێکەوە پێشنیازێک بۆ مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، داوا دەکات کۆدەنگییەک دروست بکرێت بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەخۆ لە رێگەی بەغداوە دابەش بکرێت.

یادگار محەمەد، مامۆستا لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک مامۆستایەک و فەرمانبەرێکی هەرێم دەستخۆشی لەو ئەندام پەرلەمانانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەم بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستوخۆ لە رێگەی حکومەتی عیراقەوە دابەش بکرێت، چونکە وا حکومەتی ناوەند مووچەی مانگی 11 دابەشدەکات، حکومەتی هەرێمیش یاری بە قوت و ژیانی خەڵکەوە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێشنیاز دەکەم مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکدەنگ بن و کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان و  بکرێت پاڵپشتی لەو ئەندام پەرلەمانانەی عیراق بکرێت".

یادگار محەمەد ئەوەشی خستەڕوو "کە بە نیازە پێشنیازەکەی بداتە یەکێتیی مامۆستایان و ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان و بەشێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال