کوردستانی

مامۆستایەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەود

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای رەواندز پیاوێک کە پیشەی مامۆستایە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت رووداوەکە خۆکوژییە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکرێت.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:15 خولەک پۆلیسی رواندز ئاگادار كرایەوە بە بوونی رووداوێكی مردن لە رواندز، هاوڵاتییەک بەناوی (ح س م) لەدایكبووی 1986 پیشە مامۆستا لە ژوورێكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە نزیك ماڵی خۆی دۆزراوەتەوە لەگەل چەكێکی جۆری كلاشینكۆف".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، هەروەها بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان گومان دەكرێت روداوەكە خۆكوژی بێت، بەلام پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامە لە کەیسەکە".


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال