کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار - خانەقین بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار - خانەقین نزیک گوندی تۆپ عەسکەر بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (توێتا لانکرۆزەر و دوو مانی بارهەڵگر) سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی تریش برینداربوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "تیمی هاتوچۆ چوونە سەر رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی روودانی ڕووداوەکە دەکەن، هەروەها دوو بریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار".
س.س