کوردستانی

بەفر رێگەی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر رێگەی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دادەخات
مەودا میدیا-
 
بەڕێوەبەری رێگەوبانی سەقز رایدەگەیەنێت بەفرێکی زۆر لە بەشێک لە ناوچەکانی سەقز باریوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی بەفرەوە رێگەکانی  سەقز - دیواندەرە و سەقز - بانە داخراون.

مەحمود رۆحانی زادە، بەڕێوەبەری رێگەوبانی سەقز بە ئاژانسی میهری راگەیاندووە "بەفرێکی زۆر لە بەشێک لە ناوچەکانی سەقز باریوە، بەو هۆیەشەوە بەشێک لە رێگەکان گیراون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی بەفرەوە رێگەکانی  سەقز - دیواندەرە و بانە- بۆکان مەریوان داخراون، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقامەکانن"، ئەوەشی ئاشکرا کردووە "بارینی بەفر لە هەندێک ناوچە گەییشتووەتە 80 سانتی مەتر".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال