کوردستانی
قایمقامی سلێمانی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی ئاگاداری گازینۆ و کافتریای نێرگەلە و دوکان و فرۆشیارانی خواردنەوە مەستییەکان دەکاتەوە رێگری لە هاتوچۆکردنی نەوجەوانان بکەن و هیچیان پێنەفرۆشن و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت "رووبەڕووی داخستن و دادگا دەکرێنەوە".
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "بەپێی رێنمایی و یاسای کارکردن، هاتوچۆکردن و پێشکەش کردنی نێرگەلە و خواردنەوە مەستییەکان بۆ خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات دادەخرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەکاتی سەردانی لیژنەکان بۆ گازینۆ، کافتریاکانی نێرگەلە و دوکان و شوێنەکانی خواردنەوە مەستییەکان، هەبوونی منداڵ و نەوجەوان لەلایەن لیژنەکانەوە رووبەڕووی داخستن و رێکاری یاساییەکان دەکرێتەوە"
روونیکردەوە "لە هەموو دنیادا هاتوچۆکرن بۆ یاری بلیارد و یارییەکانی دیکە لەگازینۆکان، پێشکەشکردنی نێرگەلە لە کافتریاکان و فرۆشتنی خواردنەوە مەستییەکان قەدەغەیە و هەموو شوێنەکانیش پابەندن پێوەی، بەڵام بەشێک لە خاوەن شوێنەکانی ئێرە لەبەر چاوچنۆکی خۆیان سەرپێچی دەکەن".
باسی لەوەشکرد "ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەینەوە پابەندی رێنمایی و یاساکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و پێشکەشکردنی نێرگەلە و خواردنەوە مەستییەکان بن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی داخستن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".
س.س

بیروڕا