کوردستانی

"مووچەی مانگی 10 بە لێبڕینی لە 40% دابەش دەکرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"مووچەی مانگی 10 بە لێبڕینی لە 40%  دابەش دەکرێت"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵن، تاوەکو ئێستاش کاتی ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم نادیارە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت حکومەت دەیەوێت رێژەی لێبڕینی مووچە بگەیەنێتە لە 40%.

سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حزبەکان تاوەکو رازیان بکات کە پارەی لەبەردەستدا نییە بۆ مووچەی فەرمانبەران، بۆیە حکومەت دەیەوێت رێژەی لێبڕینی مووچە بگەیەنێتە لە 40% ئەگەر پارەکەی بەغدا نەیەت".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان "حکومەتی هەرێم ئەو لێبڕینە بە تاکە بژاردە دادەنێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم نەنێرێت، ئەوەش کارەساتێکی گەورەیە بۆ هاوڵاتییان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan