کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بکرێت، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریش رایدەگەیەنێت ئەو پارەی دابەش دەکرێت شایستەی دارایی ساڵی 2020ی جوتیارانە.

هێمن سەید، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکەین بۆ ساڵی 2020 کە بڕەکەی نزیکەی سێ ملیار دینارە".

 بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "هەوڵدەدەین تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم شایستە داراییەکانی ساڵی 2020ی جوتیاران دابەش بکەین"، لەبارەی شایستە دارایی ساڵەکانی دیکەی جوتیاران ناوبراو وتی "جارێ هیچ هەواڵێک نییە لەسەر پێدانی ئەو شایستە داراییەکانی ساڵەکانی دیکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan