کوردستانی
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆشی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بڕیار لە پرۆسەی خوێندن دەدرێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە مەترسی ڤایرۆسەکە کۆتایی هاتووە، بەڵکو دەبێت هاوڵاتییان بەردەوام بن لە خۆپارێزی".
لە بارەی پرۆسەی خوێندنەوە وەزیری تەندروستی وتی "لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر دەستپێکى خوێندن یان دواخستنەوەى دەدرێت بەپێی هەڵسەنگاندنی دۆخى هەرێمی کوردستان".
سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا بەردەوامی هەبێت، چونکە هێشتا مەترسییەکانی بوونی ماوە لەسەر هاوڵاتییان".
س.س