کوردستانی
بەرمیلێک نەوتی سپی پێداویستیی هاوڵاتییانی ناوچە ساردەکان پڕناکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان ناوچەیەکی ساردە و ساڵانە لە وەرزی زستاندا بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت، ئەمەش وادەکان دانیشتووانی ناحیەکە پێویستییان بە سوتەمەنی زیاتربێت بۆ گەرمکردنی ماڵەکانیان.
عەبدولوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیا راگەیاند "نزیکەی مانگێک دەبێت هەر ماڵێکی ناحیەی حاجی ئۆمەران بەرمیلێک نەوتی سپی وەرگرتووە"
سەبارەت بەوەی تاچەند ئەو بڕە سوتەمەنییەی دابەشکراوە پێدوایستی هاوڵاتییان پڕدەکاتەوە ناوبراو وتی "پێداویستی لە 100%ی هاوڵاتییان پڕناکاتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ناوچەکە دابینکردووە، ئەمەش باری سەرشانی هاوڵاتییانی سوک کردووە".
س.س