جیهانی

شازادە نووستوەکەی سعودیە کۆچی دوایی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


شازادە نووستوەکەی سعودیە کۆچی دوایی کرد
مەودا میدیا-

هەواڵی کۆچی دوایی شازادە نووستوەکەی سعودیە پاشا وەلید بن خالید بن تەڵال بن عەبدولعەزیز بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، شازادە نووستوەکەی سعودیە بە هۆکاری خوێن بەربوونی سییەکانی بە یەکجاری گیانی لەدەست دا.

شازادە نووستوەکە لەتەمەنی 18ساڵی لە وڵاتی بەریتانیا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە مێشکی لەکار دەکەوێت و بۆ ماوەی 14 ساڵە تەنها بەهۆی ئامێرە پزیشکییەکانەوە لە ژیاندا ماوە هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو نازناوەی پێدرابوو.
Qaiwan
Qaiwan