کوردستانی

جەمیل بایك: دەمانەوێت پێشمەرگە و خەڵکی باشوور لەگەڵمانبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمیل بایك: دەمانەوێت پێشمەرگە و خەڵکی باشوور لەگەڵمانبن
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەبارەت بە کێشەکان لە باشوری کوردستان، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤی رایگەیاند "کورد خۆی بە جیهان ناساندووە، هەموو باجیان داوە، مافی کەس نییە مەترسی لەسەر ئەمە دروست بکات و لەدەستی کوردی بیبات، ئێمەش قبوڵی ناکەین، کورد ئیتر لەوە تێدەگات کە چی خزمەتی دەکات و چی زیانی پێدەگەینێت، چیتر داهاتووی خۆی بە پارتێکەوە گرێ نادات، پارتەکان چیتر ناتوانن وەک جاران چییان دەوێت بیکەن، ئەمەش جێی دڵخۆشیی ئێمەیە".

جەمیل بایک، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە دژی داگیرکەرین و دژی دەوەستینەوە و شەڕ دەکەین، رۆژانەش قوربانی دەدەین، ئەوەی ئێمە بۆ باشورمان کردووە لەبەر چاوە، گەل دەزانێت، پێویست نییە یەک بە یەک بیانژمێرم، ئێمە ئەرکی خۆمان بەرانبەر گەل جێبەجێی دەکەین، ئێمە پارتێکی کوردستانیین، بزوتنەوەی گەلی کوردین، بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشین، لە هەموو شوێنێک دەستکەوتەکانی دەپارێزین، فیدایی ئەم گەلەین، لە کوێ مەترسی هەبێت ئێمە لەوێین، بە کردەوە سەلماندوومانە".

ئەوەشی روونکردووەتەوە "بانگەوازی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایەیە، با کەس گەمارۆمان نەدات و فشارمان بۆ نەهێنێت، با گەمارۆمان نەخەنە سەر و شەڕمان پێنەفرۆشن، ئەمە داوای گەلی کورد و هەموو کەسێکە، هەموو دەڵێن، با شەڕ نەبێت، بۆیە با هەموو هێزەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و با بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر ببن، رێگای راست ئەمەیە، بانگەوازییەکەی ئێمەش لەسەر ئەم بنەمایەیە، بە تایبەتیش دەمانەوێت پێشمەرگە و خەڵکی باشور لەگەڵمان بن و دژی داگیرکاری بوەستینەوە، وڵات، زەمین و بەهاکانمان بپارێزین، ئەمە خزمەتی گەلی کورد دەکات و زیاتر باشور سەربەرز دەکاتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد