کوردستانی

بانگخوازێک 5 ملیۆن دینار دەدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانگخوازێک 5 ملیۆن دینار دەدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەک
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی وێنەی هاوسەرگیری كچێكی تەمەن 13 ساڵ لەگەڵ پیاوێكی تەمەن 40 ساڵ بڵاوکرایەوە، کە لەبری قەرزدا هاوسەرگیرییەکە کراوە، بانگخوازێک دەڵێت من ئەو بڕە پارەیە دەدەم بەس بۆ ئەوەی ئەو هاوسەرگیرییە هەڵوەشێتەوە.

دوای ئەوەی لە شارۆچكەی هەریر، وێنەی هاوسەرگیری كچێكی تەمەن 13 ساڵ لەگەڵ پیاوێكی تەمەن 40 ساڵ بڵاوکرایەوە، کە لەبری قەرز باوكێك كچە 13 ساڵانەكەی خۆی داوە بە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان، بانگخواز، حاجی كاروان لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی "ئامادەم ئەو 5 ملیۆن دینارەی قەرزی باوكی كچەكە بدەمەوە".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەومەرجەی لەسەر رەزامەندی هەردوولا ئەو هاوسەرگیرییە هەڵوەشێتەوە، من ئەو بڕە پارەیە دەدەم"، ئەمە لە کاتێکدایە، وێنەكە ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكرایەوە و دەنگۆیەكی زۆری ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد